About the article
هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی
هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی
] kurdish – كوردی – كردي [
www.islamhouse.com
كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕانی: عبد اللسلام محمد پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی
خۆشه‌ویستان له‌م بابه‌ته‌ماندا به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر هاوه‌ڵ بڕیادان (شرك) بۆ خوای گه‌وره، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كمان خۆمانی لێ بپارێزین چونكه ژیانی دواڕۆژمانی پێوه به‌نده، خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر تێی بكه‌وین خه‌سارۆمه‌ندی دونیا و دواڕۆژیش ده‌بین .
گومان له‌وه‌دا نییه كه سوود و قازانجێكی گه‌وره‌ی هه‌یه كه مرۆڤی موسڵمان شاره‌زای هاوه‌ڵ بڕیاردان و بێباوه‌ڕی وهۆكار و وه‌سائل و جۆره‌كانیان ببێت وبیان ناسێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت له شه‌ڕ وخراپه‌یان و ڕزگاری بێت له ئافاتیان، خوای گه‌وره زۆری پێخۆشه كه تۆ ڕێبازی هه‌ق و ڕاستی بناسیت بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی بكه‌ویت و خۆشت بوێت، به‌هه‌مان شێوه پێشی خۆشه كه كوێره ڕێگاكانی ناهه‌ق و باتڵ بناسیت بۆ ئه‌وه‌ی خۆتی لێ بپارێزیت وڕقت لێ ببێته‌وه، هه‌روه‌ك موسڵمان داواكراوه لێی كه ڕێگای چاكه وخێر بناسێت بۆ ئه‌وه‌ی جێ به‌جێی بكات، به‌هه‌مان شێوه داوایشی لێكراوه كه ڕێگای خراپه بناسێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بێت ولێ‌ی دروو بكه‌وێته‌وه، هه‌ر له‌م باره‌یه‌شه‌وه له صه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووه كه حوزه‌یفه‌ی كه‌ڕی یه‌مان (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌لێت: "كان الناس یسألون رسول (صلى الله علیه وسلم) عن الخیر وكنت أسأله عن الشر مخافة أن یدركني {البخاري المناقب (3411) ومسلم الامارة (1847) وأحمد (5/387) صحیح البخاري (7084) وصحیح مسلم ((1847)} واته : خه‌ڵكی پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌كرد ده‌رباره‌ی چاكه، منیش پرسیارم لێ ده‌كرد ده‌رباره‌ی خراپه له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك تێی بكه‌وم .
عومه‌ری كوڕی خه‌تابیش (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت " إنما نتقض عرى الإسلام عروة عروة إذ‌ا نشأ فی الإسلام من لایعرف الجاهلیة " واته : هه‌ڵقه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌ڵقه له‌دوای هه‌ڵقه له‌به‌ریه‌ك ده‌ترازێن، كاتێك ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می ئیسلامدا پێگه‌شت بێت وهیچ ده‌رباره‌ی سه‌رده‌می نه‌فامی نه‌زانێت .
قورئانی پیرۆزیش پڕیه‌تی له‌و ئایه‌تانه‌ی كه هاوه‌ڵ بڕیاردان و بێباوه‌ڕی ڕوون ده‌كه‌نه‌وه وخه‌ڵكی لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ناویه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژی خراپی ئه‌م دوو خراپه گه‌وره‌یه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌هه‌ره مه‌به‌سته گه‌وره‌كانی قورئانی پیرۆز و سووننه‌تی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هه‌روه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : {وَكَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ وَلِتَسۡتَبِينَ سَبِيلُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ} {الأنعام : 55} واته : هه‌ر به‌و شێوه‌یه که‌باسکرا به‌درێژیی (به‌ڵگه‌و نیشانه‌کان) ڕوون ده‌که‌ینه‌وه تا به‌جوانی و ئاشکرا، حه‌ق ڕوون بێته‌وه و ڕێبازی تاوانبار و خوانه‌ناسان ده‌ربکه‌وێت و بناسرێت .
ئه‌وه‌یشی له‌مه‌ودوا باسیان لێوه ده‌كه‌ین بریتیه له هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره :
أ) پێناسه‌كه‌ی :
شرك له زمانه‌وانییدا به مانای : یه‌كسان بوون له‌نێوان دوو شت‌دا دێت.
له شه‌رعیشدا به‌دوو مانا دێت : مانایه‌كی تایبه‌ت و مانایه‌كی گشتی .
1) مانا گشتیه‌كه : یه‌كسانكردنی غه‌یری خوا له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره (الله) له‌وه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه، ئه‌مه‌ش سێ جۆری له‌ژێردا جێگا ده‌بێته‌وه :
یه‌كه‌م : هاوه‌ڵ بڕیاردان له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا (الشرك في الربویبة) : ئه‌مه‌ش یه‌كسانكردنی غه‌یری خوا له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره (الله) له‌وه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندی په‌روه‌ردگاریه‌تیه، یان دانه پالێ شتێك له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خوای گه‌وره بۆلای غه‌یر خوا، وه‌ك ئه‌وه‌ی باوه‌ڕت وابێت غه‌یری خودا خالقه یان ڕۆزیده‌ره یان شتێك ده‌هێنێته بوون، یان ده‌مرێنێت یان زیندوو ده‌كاته‌وه، یان باوه‌ڕت وابێت كه غه‌یری خودا هه‌ڵسوڕێنه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م گه‌ردوونه‌یه .
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : {هَلۡ مِنۡ خَٰلِقٍ غَيۡرُ ٱللَّهِ يَرۡزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ فَأَنَّىٰ تُؤۡفَكُونَ} {فاطر ط3} واته : ئایا بێجگه له‌خوا دروست که‌رێکی تر هه‌یه که ڕۆزیتان بدات له ئاسمان و زه‌ویدا هیچ په‌رستراوێك نییه بێجگه له‌خوا ده‌ی چۆن وا ڕوو وه‌رده‌گێڕن .
دووه‌م : هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره (الله) له ناو سیفه‌ته جوان و ڕازاوه‌كانیدا (الشرك في الأسماء والصفات) ئه‌مه‌ش یه‌كسانكردنی غه‌یری خودایه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره به‌شتێك له‌وانه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : {لَيۡسَ كَمِثۡلِهِۦ شَيۡءٞۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ} {الشوری :11} واته : هیچ شتێك نییه له‌وێنه‌ی ئه‌و (خوا)یه ،نه له‌زاتیدا، نه له سیفاتیدا، نه‌له كرداریدا، بۆ خۆی ته‌نیایه‌و، له‌هه‌موو شتێك، بێ نیازه‌و، هه‌مو شتێكیش نیازمه‌نده به‌و، بیسه‌ری بینایه، به‌ئاگایه به ووته‌ی به‌نده‌كانی، بینایه به كاروكرداریان .
سێهه‌م : هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره له‌په‌رستنیدا (الشرك فی الالوهیة) : ئه‌مه‌ش به‌واتای یه‌كسانكردنی غه‌یری خوا له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره (الله) دێت له‌وه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندی په‌رستنی ئه‌و ذاته‌یه، وه‌ك نوێژ كردن و ڕۆژووگرتن و دوعا ونزا وپاڕانه‌وه وهانا وهاوار بۆ بردن وئاژه‌ڵ بۆ سه‌ر بڕین و نه‌زر بۆ كردن ونموونه‌ی زۆر په‌رستنی تری وه‌ك ئه‌مانه ..
خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : {وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادٗا يُحِبُّونَهُمۡ كَحُبِّ ٱللَّهِۖ} {البقرة :165} واته : که‌سانێكی واهه‌ن له خه‌ڵکی که‌هاوبه‌شی زۆر بۆ خوا په‌یدا ده‌که‌ن وخۆشیان ده‌وێن وه‌ک خۆشه‌ویستی (ئیمانداران) بۆ خوای گه‌وره (الله) .
2- مانا تایبه‌تیه‌كه : ئه‌وه‌یه كه هاوبه‌شێك بۆ خوای گه‌وره (الله) دابنێیت و هاواری لێ بكه‌یت وه‌ك چۆن هاواریش ده‌كه‌یته خوای گه‌وره، یان داوای شه‌فاعه‌تی لێ بكه‌یت وڕجا وئومێدت پێی بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی چۆن داوایش له‌خوای گه‌وره ده‌كه‌یت و ڕجا وئومێدت پییه‌تی، یان غه‌یری خوات وه‌ك خوای گه‌وره خۆش بووێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش دێته بیری مرۆڤ كاتێك كه باس له ووشه‌ی (شرك) ده‌كرێت له‌قورئان وسوننه‌تدا .
ب) به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر خراپه باسكردنی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی :
ئه‌و ده‌لالاتانه‌ی كه له‌ده‌قه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێن چه‌ند شێوه‌یه‌كن كه باس له خراپه باسكردنی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره ده‌كه‌ن وله‌هه‌مان كاتدا خه‌ڵكی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه له مه‌ترسیه‌كانی و پاشه‌ڕۆژی خراپی موشریكین له دونیا و دواڕۆژدا :
1) خوای گه‌وره ڕایگه‌یاندووه كه شیرك وهاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره ئه‌و تاوان و گوناهه‌یه كه خوای گه‌وره هه‌رگیز لێی خۆش نابێت به ته‌وبه كردن نه‌بێت لێی پێش مردن، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : {إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغۡفِرُ أَن يُشۡرَكَ بِهِۦ وَيَغۡفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُۚ} {النساء:48} واته : بێگومان هه‌رگیز خوا له‌دانانی هاوبه‌ش بۆی نابوورێت وخۆش نابێت، به‌ڵام غه‌یری هاوبه‌ش بڕیاردان له‌هه‌موو گوناهێك خۆش ده‌بێت بۆ هه‌ركه‌سێك كه خۆی بیه‌وێت.
2) خوای گه‌وره وه‌صفی هاوه‌ڵ بڕیاردانی به خراپترینی سته‌مه‌كان وه‌صف كردووه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : {إِنَّ ٱلشِّرۡكَ لَظُلۡمٌ عَظِيم} {لقمان :13} واته : به‌ڕاستی هاوبه‌ش دانان بۆ خوا سته‌مێکی زۆر گه‌وره‌یه.
3) باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆخوای گه‌وره هه‌موو كاروكرده‌وه چاكه‌كان ده‌سڕێته‌وه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : {لَئِنۡ أَشۡرَكۡتَ لَيَحۡبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ } {الزمر:65} واته : ئه‌گه‌ر هاوبه‌ش بۆ خوا دابنێ ی به‌ڕاستی کرده‌وه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه وه بێگومان له زه‌ره‌رمه‌ندان ده‌بیت.
4) خوای گه‌وره وه‌صفی هاوه‌ڵ بڕیاردان وا ده‌كات كه هاوه‌ڵگه‌ران به‌كه‌م سه‌یری خوا ده‌كه‌ن و غه‌یری خوای گه‌وره یه‌كسان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ خوادا، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : { قَالُواْ وَهُمۡ فِيهَا يَخۡتَصِمُونَ (٩٦) تَٱللَّهِ إِن كُنَّا لَفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ (٩٧) إِذۡ نُسَوِّيكُم بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ } {الشعرا‌ء :96 – 98} واته : بت په‌رستان: به (بته‌کان و په‌رستراوه‌کانیان) ده‌ڵێن: به ڕق و کینه‌وه، له کاتێکدا که ئاژاوه‌و کێشه ده‌گێڕن له دۆزه‌خدا(96) سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌ژیاین (97) کاتێک که ئێوه‌مان ده‌برده ڕیزی په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه و یه‌کسانمان ده‌کردن له‌گه‌ڵیدا (98) .
5) خوای گه‌وره باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه‌هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ر هاوه‌ڵ بڕیاردان بمرێت ئه‌وه به‌هه‌میشه‌یی له ئاگری دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : {إِنَّهُۥ مَن يُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَقَدۡ حَرَّمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ ٱلۡجَنَّةَ وَمَأۡوَىٰهُ ٱلنَّارُۖ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنۡ أَنصَار } {المائدة :72} واته : ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه بێگومان خوا به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رامکردووه و شوێن و جێگا‌و سه‌ره‌نجامی ئاگره، ئه‌وسا ئه‌و سته‌مکارانه هیچ جۆره پشتیوانێکیان نی یه (که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت) .
غه‌یری ئه‌م به‌ڵگانه‌ش زۆرن له‌قورئانی پیرۆزدا كه‌باس له‌خراپی ومه‌ترسی وگه‌وره‌ی تاوانی شیرك وهاوه‌ڵ بڕیاردان ده‌كه‌ن بۆ خوای گه‌وره (الله) .
ج) هۆكاری كه‌وتنه ناو هاوه‌ڵ بڕیاردانان : بنه‌ما وهۆكاری كه‌وتنه ناو هاوه‌ڵ بڕیاردانان بۆ خوای گه‌وره زیاده‌ڕۆیی و (غلو) كردنه له پیاوچاكه مه‌زنه‌كاند،ا وه سنوور به‌زاندنه له‌وه‌صف و زیاده پێدا هه‌ڵدان ومه‌دح وسه‌نایان، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : {وَقَالُواْ لَا تَذَرُنَّ ءَالِهَتَكُمۡ وَلَا تَذَرُنَّ وَدّٗا وَلَا سُوَاعٗا وَلَا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسۡرٗا (٢٣) وَقَدۡ أَضَلُّواْ كَثِيرٗاۖ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا ضَلَٰلٗا } {نوح : 23 -24 } واته : وتیان: خه‌ڵکینه نه‌که‌ن واز له خواکانتان بهێنن!! نه‌که‌ن واز له (ودو سواع و یه‌عوق و نه‌سر) بهێنن (23) بێگومان ئه‌وانه زۆر که‌سیان گومڕا کرد، په‌روه‌ردگارا، ئه‌م سته‌مکارانه ته‌نها گومڕای نه‌بێت هیچی تریان بۆ زیاد مه‌که(24) .
(ودو سواع و یه‌عوق و نه‌سر) ئه‌مانه ناوی پیاوچاكه‌كانی گه‌لی نوج بوون، جا كاتێك مردن و وه‌فاتیان مرد، هه‌ستان له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆیان په‌یكه‌ریان بۆتاشین، وه به‌ناوی خۆیانه‌وه ناویاننان، به‌مه‌بستی ئه‌وه‌ی به‌گه‌وره ڕایان بگرن وهه‌میشه یادیان بكه‌نه‌وه وباسی فه‌زڵوچاكه‌یان بكه‌ن، تا كار گه‌شته ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی نوح ده‌ستیان كرد به‌په‌رستنی ئه‌م په‌یكه‌ر وبتانه .
ئه‌وه‌یشی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه، ئه‌م ڕیوایه‌ته‌ی عبد الله ی كوڕی عه‌باسه (خوایان لێ رازی بێت) كه ده‌لێت : " صارت الأوثان التي كانت في قوم نوح في العرب بعد أما ود كانت لكلب بدومة الجندل وأما سواع كانت لهذيل وأما يغوث فكانت لمراد ثم لبني غطيف بالجوف ثم سبأ وأما يعوق فكانت لهمدان وأما نسر فكانت لحمير لآل ذي الكلاع أسماء رجال صالحين من قوم نوح فلما هلكوا أوحى الشيطان إلى قومهم أن انصبوا إلى مجالسهم التي كانوا يجلسون أنصابا وسموها بأسمائهم ففعلوا فلم تعبد حتى إذ‌ا هلك أولئك وتنسخ العلم عبدت " {صحیح البخاري : 4920} واته : بت په‌رستی له‌ناو عه‌ره‌بدا دوای ئه‌وه داهات كه له‌ناو گه‌لی نوح‌دا په‌یدا بوو، (ود) هی هۆزی ده‌ومه الجدنل بوو، وه (سواع) هی هۆزی هوذه‌یل بوو، وه (یغوث) یش هی به‌نی غه‌طیف بوو له جۆف پاشان بوو به هی هۆزی سه‌به‌ء، به‌ڵام (یعوق) هی هۆزی هه‌مدان بوو، وه (نه‌سر) یش هی هزۆی حومه‌یر بوو له بنه‌ماڵه‌ی (ذي الكلاع) ئه‌مانه هه‌مووی ناوی پیاوچاكه‌كانی گه‌لی نوح بوون، كاتیك مردن و تیاچوون شه‌یتان هات بۆلای گه‌له‌كه‌یان و پێی وتن : كه یه‌كی په‌یكه‌رێكیان بۆ بتاشن وله جێگای كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانیاندا دایبنێن وناوی ئه‌وانیان لێ بنێن، گه‌له‌كه‌ی نوحیش ئه‌مه‌یان كرد، به‌ڵام نه‌یانپه‌رستن جا كاتێك ئه‌و خه‌لكه مردن و تیاچوون و شێوه‌ی ئه‌و بتانه له‌ناو خه‌ڵكیدا ناسران، دوایی ئه‌م په‌یكه‌ر و بتانه په‌رستران.
روي ابن جرير الطبري عن محمد بن قيس عند قوله تعالى : {وَقَالُواْ لَا تَذَرُنَّ ءَالِهَتَكُمۡ} الآية ، قال : ( كانوا قومًا صالحين من بني آدم ، وكان له‌م أتباع يقتدونهم العبادة إذ‌ا ذكرناهم ، فصوروهم ، فلما ماتوا وجاء آخرون دب إليهم إبليس فقال : إنما كانوا يعبدونهم وبه‌م يسقون المطر فعبدوهم { تفسیر الطبري : (12/254)} .
واته : ابن جریری طه‌به‌ریش ڕیوایه‌تی كردووه له محمدی كوڕی قه‌یسه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه ده‌فه‌رموێت : {وَقَالُواْ لَا تَذَرُنَّ ءَالِهَتَكُمۡ } ئایه‌ته‌كه، ده‌ڵیت : ئه‌مانه گه‌لێكی خواناسی نه‌وه‌كانی ئاده‌م بوون، كه شوێنكه‌وته‌یان هه‌بوو به‌شوێن ئه‌واندا ده‌ڕۆشتن، جا كاتیك كه مردن شوێنكه‌وته‌كانیان هاتن ووتیان : ئه‌گه‌ر وێنه‌یان بكێشین ویادیان بكه‌ینه‌وه زیاتر شه‌وق وزه‌وقی په‌رستنی خوامان بۆ په‌یدا ده‌بێت، بۆیه هه‌ستان وێنه وپه‌یكه‌ریان بۆتاشین، جا كاتێك ئه‌م خه‌ڵكه وشوێنكه‌وته‌كانیان مردن، شه‌یتان هات بۆلایان و پێی ووتن : پێشینه‌ی ئێوه ئه‌م په‌یكه‌ر وبتانه‌یان ده‌په‌رستن و داوای بارانیان پێ ده‌كردن، بۆیه ئه‌وانیش هه‌ستان ده‌ستیانكرد به‌په‌رستنی ئه‌و بتانه .
ئه‌مه‌ش وای لێ‌كردن دوو خراپه‌ی گه‌وره به‌یه‌كه‌وه كۆبكه‌نه‌وه :
یه‌كه‌م : مانه‌وه به‌لای گۆڕه‌كانیانه‌وه .
دووه‌م : كێشانی وێنه‌یان وتاشینی په‌یكه‌ر بۆیان ودانایان له شوێنی كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كانیاندا.
به‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار بتپه‌رستی له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا په‌یدا بوو، ئه‌م دوو خراپه گه‌وره‌یه‌شی ئه‌وانه پێی هه‌ستان گه‌وره‌ترین هۆكاری شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردانن بۆ خوای گه‌وره له‌هه‌موو چه‌رخ وسه‌رده‌م وكات و شوێنیكدا .
خۆشه‌ویستان به‌م شێوه‌یه هاتینه كۆتایی ئه‌م بابه‌ته به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره له بابه‌تی داهاتووماندا دێینه سه‌ر باسی جۆه‌كانی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره.